له‌ قه‌ڵادزیه‌ باندێك به‌ چه‌ك و مادده‌ی هۆشبه‌ره‌كانه‌وه‌ ده‌ستگیركران

22.08.2019
جەماوەر نیوز
له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویكرده‌وه‌  پاش به‌دواداچون به‌ده‌ستهێنانی زانیاری هێزه‌كانمان له‌ نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی پشده‌ر به‌ هاوكاری بنكه‌ی پۆلیسی فریاكه‌وتنی پشده‌ر و بنكه‌ی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین باندێكیان ده‌ستگیر كرد كه‌ پێكهاتوون له‌ 2 كه‌س و پێشینه‌یان هه‌یه‌ له‌ تاوانكاری و پێشتریش فه‌رمانی ده‌ستگیر كردنیان هه‌بووه‌ به‌ مادده‌كانی 14 له‌ یاسایی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان و 405 له‌ یاسایی سزادانی عێراقی.
له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی پۆلیس هاتووه‌ له‌ كاتی ده‌ستگیركردنیان ده‌ستگیراوه‌ به‌سه‌ر چه‌كێكی جۆری كڵاشینكۆف و دوو ده‌مانچه‌ و چه‌ند مادده‌یه‌كی هۆشبه‌ر له‌ جۆره‌كانی ( حه‌شیش و كریستاڵ و هێرۆین) وه‌ ده‌ستگیراوه‌ به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك كه‌لوپه‌لی به‌كارهێنانی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان و چه‌ندین كه‌لوپه‌لی تر، بانده‌كه‌ش له‌ ماڵی یه‌كێك له‌ تۆمه‌تباره‌كان ده‌ستگیر كراون.
پاش لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندا دانیان ناوه‌ به‌ تاوانه‌كه‌یاندا و به‌ وته‌ی خۆیان پێشتر ته‌قه‌یان له‌ خه‌ڵك و ماڵان كردووه‌، له‌ ئێستادا بانده‌كه‌ به‌ فه‌رماندی دادوه‌ر به‌ مادده‌ی 405 له‌ یاسایی سزادانی عێراقی ڕاگیر كراون و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌.
له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كی پۆلیسی ڕاپه‌ریندا دڵنیایی ده‌داته‌ هاوڵاتیان كه‌ هێزه‌كانیان به‌رده‌وام له‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشی دان به‌مه‌به‌ستی پاراستنی سه‌ر و ماڵیان و به‌رقه‌راركردنی ئه‌من و ئاسایش تا هه‌موان له‌و پێناوه‌دا ژیانی ڕۆژانه‌یان دور له‌ ترس و دڵه‌ڕاوكێ به‌ڕێبكه‌ن.