منداڵێک لەپێش مزگەوتێک لەکەلار فڕێ دەدرێت

24.08.2019
جەماوەر نیوز
بەیانی ئەمڕۆ شەممە 24ی ئاب له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا پۆلیسی گه‌رمیان بڵاویكرده‌وه‌ لەکاتی نوێژی بەیانیدا لەپێش مزگەوتی بوخاری قەزای کەلار منداڵێک فڕێ دەدرێت لەئێستادا منداڵەکە لەبەشی منداڵانە لەنەخۆشخانەی گشتی کەلار . بەوتەی پزیشک منداڵەکە لەڕەگەزی نێرەو تەمەنی یەک ڕۆژەو باری تەندروستی جێگیرە ئێستا لەژێرچاودێری پزیشکدایە .
پۆلیسیش پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆکردۆتەوەو لێکۆڵینەوەلەناسنامەی ئەومنداڵەدەکات.

زۆرترین خوێندراو