دابه‌شكردنی موچه‌ به‌رده‌وامه‌

25.08.2019
جەماوەر نیوز
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی ئایاری 2019ی فه‌رمانبه‌ران.
به‌ پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست جه‌ماوه‌رنیوز كه‌وتووه‌ سبه‌ی دوو شه‌ممه‌ 26ی ئاب موچه‌ی هه‌ریه‌كه‌ له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن، كاره‌با، پلاندانان، كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردن، رۆشنبیر و لاوان، بازرگانی و پیشه‌سازی و ده‌سته‌كانی مافی مرۆڤ، ده‌ستپاكی، وه‌به‌رهێنان، ژینگه‌ و ده‌زگای مین، ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، دیوانی چاودێری دارایی، كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كان هه‌رێم، په‌رله‌مان و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران دابەش دەكرێت.
بڕیاره‌ ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ 27ی ئاب موچه‌ی خانه‌نشینی سه‌ربازی دابه‌شبكرێت.