ژماره‌یه‌ك خواردن له‌ فرۆشگای خوێندنگه‌كانی پارێزگای سلێمانی قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت

02.09.2019
جەماوەر نیوز
به‌پێی نوسراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست جه‌ماوه‌رنیوز كه‌وتووه‌ كۆمه‌ڵێك خۆراك له‌ قوتابخانه‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی قه‌ده‌غه‌ ده‌كات ئه‌و خواردنانه‌ی كه‌ له‌ نوسراوه‌كه‌دا خراوه‌ته‌ڕوو بریتیه‌ له‌ ( شیر و شه‌ربه‌تی پاكه‌ت و بنێشت و نوقڵ و لفه‌ی خواردنی سوره‌وه‌كراوی مریشك و په‌تاته‌ و هه‌موو جۆره‌كانی جپس و خواردنه‌وه‌ گازیه‌كان.