له‌ سلێمانی ئارایشتگایه‌ك داده‌خرێت

08.09.2019
جەماوەر نیوز
به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونی به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت ئارایشتگای زارا داده‌خات.
به‌هۆی نه‌بوونی مۆڵه‌تی پیشه‌یی و بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ دروستكردنی تاتۆ، لیژنه‌ی ئارایشتگاكانی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئارایشتگای زارا له‌ گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری داده‌خات‌.
یه‌كێكی تر به‌ سه‌رپێچییه‌كانی ئارایشتگای زارا، نه‌بوونی كارتی ته‌ندروستی كارمه‌نده‌كانیه‌تی، ئه‌و جۆره‌ پیشه‌ پێویستی به‌وه‌یه‌ كارمه‌نده‌كانیان له‌لایه‌ن به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانییه‌وه‌ پشكنینان بۆ ئه‌نجام بدرێت تا له‌وه‌ دڵنیابنه‌وه سه‌لامه‌تن و‌ نه‌خۆش نین بۆئه‌وه‌ی ببنه‌ خاوه‌نی كارتی ته‌‌ندروستی.
هه‌روه‌ها له‌ ئارایشتگای زارا ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی مه‌وادی جوانكاری خانماندا گیراوه‌ كه‌ ماوه‌به‌سه‌ر چووبوون شیاوی به‌كارهێنان نین، بۆیه‌ به‌بڕیاری قائیمقامی سلێمانی ئارایشتگای زارا داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.