وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان پیشوازی له‌ لێژنەی پێشمەرگە و ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان كرد

10.09.2019
جەماوەر نیوز
ئه‌مرۆ سی شه‌ممه‌ 10ی ئه‌یلول بــەڕێز عه‌بدوڵڵا حاجی محمود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان پێشوازی کرد لە لێژنەی پێشمەرگە و ناوخۆ لە پەرلەمانی کوردستان کە مەبەستی پیرۆزبایی سەردانی وەزارەتیان کرد کە تیایدا بریکاری وەزارەت و ڕاوێژکار و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شەهیدانی پارێزگای سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وەبەرهێنان ئامادەبوون.
 له‌ دیدارێكدا عه‌بدوڵڵا حاجی محمود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان باسی لە ئەرک و چالاکیەکانی وەزارەت کرد و سەرجەم گیرو گرفت و ئاستەنگەکان باسیان لێوە کرا
لای خۆیانەوە سەرۆک و جێگرو تەواوی ستافی لێژنەی پێشمەرگە و ناوخۆ پشتگیری خۆیان بۆ کارەکانی وەزارەت دەربڕی و بەڵێنیاندا هاوکارو هەماهەنگ بن له‌ سه‌رخستنی كاره‌كانی وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان.