وه‌زاره‌تی ناخۆ شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه‌

08.10.2019
جەماوەر نیوز
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم، هەڕەشەی سزای قورس لەو كەسانە دەكات كە ژمارەی ساختە بۆ ئۆتۆمبێلەكانیان بەكار دەهێنن.
هاتووچۆی سلێمانی له‌ راگەیەنراوێكدا بڵاوكردەوە بە پێی نوسراوێكی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان كە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم و سەرجەم بەرێوەبەرایەتییەكانی پارێزگاكان و ئیدارەی گەرمیان كراوە بەكارهێنانی تابلۆی كاتی بۆ ئۆتۆمبێلەكانی حكومەت و ژمارەی ساختە بۆ هاووڵاتیان قەدەغەیە".
له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی هاتوچۆی سلێمانی هێماش بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌ ئەو ئۆتۆمبێلە حكومیانەی ژمارەی كاتی بەكاردەهێنن و ئەو هاوڵاتیانەشی ژمارەی ئۆتۆمبێلەكەیان ساختەیه‌ دووچاری لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بنه‌وه‌.

زۆرترین خوێندراو