بەشداریی سەرۆکی هەرێم هەشتەمین ماراسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر ئه‌نجامدرا

25.10.2019
جەماوەر نیوز
ئه‌مرۆ هه‌ینی 25ی تشرینی یه‌كه‌م نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداریی لە هەشتەمین ماراسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر کرد و توانی مەودای چوار کیلۆمەتری پێشبڕکێکە بە ببڕێت.
له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هۆکاری بەشدارییکردنی لە ماراسۆنەکە رایگەیاند: بۆ من دروشمی ماراسۆنەکە سەرنجراکێش بوو ، کە نووسرابوو بۆ پاراستنی پاکوخاوێنی ژینگە.
راشیگەیاند، هیوادارم ئەمڕۆ ببێتە دەستپێکێک بۆ هەموو هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان کە هەوڵەکانیان بۆ راگرتنی پاکوخاوێنی و پاراستنی ژینگەی کوردستان دەستپێبکەن.
هەشتەمین ماراسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر بۆ ئەمساڵ 3500 کەس بەشداربوون و سێ پێشبڕکێ لەسەر سێ ئاستی جیاواز ئەنجامدران.

زۆرترین خوێندراو