مامۆستایانی گرێبه‌ست ده‌كرێن به‌ هه‌میشه‌یی

06.11.2019
جەماوەر نیوز
ئەمڕۆ چوارشەممە 6ى تشرينى دووه‌م ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران تیشکی خستە سەر کۆبوونەوەی سەرۆکایەتییەکانی هەرێمی کوردستان و سەرۆک کۆماری عێراق و لایەنە کوردستانییەکان کە تێیدا جەخت لەسەر یەکدەنگی و هاوهەڵوێستی لایەنە کوردستانییەکان کرایەوە لە بەغدا و، بەشدارانی کۆبوونەوەکە هاوڕابوون لە سەر ئەوەی، نابێت مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان لە عێراق کەم بکرێنەوە.
پاشان ئەنجومەنی وەزیران دوای گفتوگۆکردن دەربارەی بابەتی بە هەمیشەییکردنی مامۆستایانی گرێبەست لە سەر میلاکی وەزارەتی پەروەردە، بڕیاری بە هەمیشەییکردنی پەسەند کرد بە رەچاوکردنی ئەوەی کە ئەم مامۆستا گرێبەستانە ماوەی چەندین ساڵە لە بواری پەروەردەوە خزمەت دەکەن و پێداویستی بواری پەروەردەیان پڕ کردووەتەوە.

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ