ده‌رچووانى پێنج زانکۆى تایبه‌ت له‌ هه‌ولێر خوپێشاندانێکیان ئه‌نجامدا

18.11.2019
جەماوەر نیوز
له‌ هه‌ولێر ژماره‌یه‌کى زۆر له‌ ده‌رچووانى هه‌ر یه‌که‌ له‌زانکۆکانى قه‌له‌م و کیتاب و حه‌دبا و نور و ئیمام ئه‌عزه‌م که‌ پێنج زانکۆى تایبه‌تن سه‌ر به‌ پارێزگاکانى که‌رکوک و موسڵ و به‌غدان خوپێشاندانێکیان بۆ به‌رده‌م وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى ئه‌نجامدا، موحه‌مه‌د سه‌باح رێکخه‌رى خوپێشاندانه‌که‌یه‌ له‌ کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیدا گووتى ئێمه‌ نوێنه‌رایه‌تى نزیکه‌ى پێنج هه‌زار ده‌رچووى زانکۆکانى ناوچه‌ کوردستانیه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم ده‌که‌ین نور و کیتاب و حه‌دبا و قه‌له‌م و ئیمام ئه‌عزه‌م چه‌ندین ساڵه‌ به‌ بریارێکى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا هه‌زاران قوتابى کوردى ئه‌و زانکۆیانه‌ بێ به‌شکراون له‌ هه‌ژمارکردنى بروانامه‌کانیان له‌ کاتێکدا بریارى ئه‌نجومه‌نى شورا هه‌یه‌ بۆ ئه‌و زانکۆیانه‌ که‌ به‌رزترین ده‌سهه‌ڵاتى یاساییه‌ به‌ڵام تا ئێستا وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا ئاماده‌ نه‌بووه‌ کار به‌ بریاره‌که‌ى ئه‌نجومه‌نى شورا بکاتن ئه‌مه‌ش سه‌روه‌رى یاسا ده‌خاته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌ له‌ کاتێکدا له‌م کابینه‌ نوێیه‌ى حکومه‌ت بانگه‌شه‌ى جێبه‌جێکردنى یاسا و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى و جیاوازى ده‌کرێت به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ده‌بینین قوتابى هه‌یه‌ له‌ نێوان ئه‌و هه‌زاران قوتابیه‌‌ به‌ نهێنى بروانامه‌که‌ى بۆ به‌سترایه‌ ئه‌و نوسراوه‌ نهێنیانه‌‌ به‌ به‌ڵگه‌ هه‌ن، ئێمه‌ داواى هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان و حکومه‌ت ناکه‌ین داواى نه‌مانى جیاوازى و جێبه‌جێکردنى یاسا ده‌که‌ین به‌زووترین کات بروانامه‌کانى ده‌رچووان په‌سه‌ند بکرێت ئه‌گه‌ر نا هه‌زاران له‌ ده‌رچووان هه‌ڵویستیان ده‌بێت و بێ ده‌نگ نابن له‌ مافه‌ ئاسایى و یاسایى و ره‌واکانى خویان.


پاش دانیشتن و مانه‌وه‌یان له‌ سه‌ر شه‌قامى سه‌ره‌کى به‌رده‌م وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و گرتنى رێگاى سه‌ره‌کی به‌رده‌م وه‌زاره‌ت و دام و ده‌زگاکانى ترى ئه‌و شوێنه‌ له‌ هاتۆچووکردنى ئۆتۆمبێل، بانگهێشتى نێو وه‌زاره‌ت کران بۆ کۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زیرى خوێندنى باڵا و ژماره‌یه‌ک له‌ کاربه‌ده‌سته‌کانى ترى ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ ئه‌و ده‌رچووانه‌ مه‌رجیان ئه‌وه‌بوو هه‌موویان پێکه‌وه‌ بچنه‌ نێو وه‌زاره‌ت نه‌ک ته‌نها چه‌ند که‌سێکى دیاریکراو، دواتر به‌ کۆمه‌ڵ چوونه‌ نێو وه‌زاره‌ت و له‌گه‌ڵ وه‌زیرى خوێندنى باڵا و کاربه‌ده‌ستانى ترى ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ کۆبوونه‌وه‌ دواى کۆبوونه‌وه‌که‌یان‌ رێکخه‌رى خوپێشانده‌ران به‌ ده‌نگى ئه‌مه‌ریکاى راگه‌یاند ئێمه‌ به‌ وه‌زیرمان گووت ئه‌و سێ خوله‌ بریارى دادگاى له‌سه‌ره‌ ده‌بێت دانى پێدا بنرێت چونکه‌ بریارى قانوون نابێت بگه‌رێته‌وه‌ ئێمه‌ کاتێک چووینه‌ ئه‌و زانکۆیانه‌ پاشان ئه‌و بریاره‌ ده‌رکراوه‌ قوتابى خه‌رجى کردووه‌ و ڕویشتووه‌ ده‌وامى کردووه‌ وه‌زیریش پێى ڕاگه‌یاندین بریارماندا ئه‌و سێ خوله‌ دانى پێدا بنرێت و یه‌کشه‌ممه‌ بریاره‌کان ده‌رده‌که‌ین.

عه‌باس ئه‌کره‌م وته‌بێژى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى بۆ ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا له‌باره‌ى بریاردان بۆ جێبه‌جێکردنى داواکانى خوپێشانده‌ران گووتى کاتێک بریاره‌که‌ ده‌رچوو ئه‌و کات قسه‌ بۆ میدیا ده‌که‌ین له‌ ئێستادا له‌وباره‌یه‌وه‌ قسه‌ ناکه‌ین.




ده‌نگى ئه‌مکه‌ریکا


زۆرترین خوێندراو