جەماوەر نیوز
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، داوا دەكات كار بۆ
قەدەغەكردنی كیسی نایلۆن بكرێ و لە جیاتی ئەوە كیسی كاغەز لە نانەواخانە و
سەموونخانەكان بەكاربهێنرێ.
لە سلێمانی زۆربەی
نانەواخانەكان كیسی كاغەز بەكاردێنن.
وەزارەتی تەندروستی بە نووسراوی ژمارە 13915 لە 15/10/2019
رێنماییەكی تایبەت بە قەدەغەكردنی بەكارهێنانی كیسی نایلۆنی لە نانەواخانە و
سەموونخانەكان لە هەموو پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بۆ هەموو بەڕێوەبەرایەتییە
گشتییەكان و بەڕێوەبەرایەتیەكانی تەندروستی لە ئیدارەكان و قەزا و ناحیەكان
دەركردووە.
لە رێنماییەكەدا هاتووە كە بۆ بەلاوەنانی كیسی نایلۆن دەبێ
"هەماهەنگی بكرێ لەگەڵ پارێزگا، ئیدارەی قەزا و ناحیەكان بۆ پاڵپشتی و هاوكاریكردن
بۆ جێبەجێكردنی رێنماییەكە لەڕێگەی راسپاردنی لایەنی پەیوەندیدار و لیژنە
هاوبەشەكانی قایمقامیەتەكان لە شار و شارۆچكەكان".
جێبەجێكردنی بڕیارەكە پێویستی بە دابینكردنی كیسی كاغەز وەك
شوێنگرەوەی كیسی نایلۆن هەیە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان، بۆیە لە خاڵی دووەمدا
هاتووە كە "هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەكانی بازرگانی و پیشەسازی لە
سنووری كارگێڕی پارێزگا و ئیدارەكان بكرێ بۆ ئەوەی ئامادەكاری بكرێ بۆ زیاتر
بەرهەمهێنان و دابینكردنی كیسی كاغەز و خستنە بازاڕی بۆ ئەوەی ببێتە جێگرەوەی كیسی
نایلۆن".
له ئێستادا ههندێك ڕێكخراوه ژینگهیهكان كار لهسهر هۆشیار
كردنهوه كۆمهڵگه دهكهن بۆ بهكار هێنانی كیسی كاغهز لهبری كیسی نابلۆن.