هه‌فته‌ی داهاتوو ڕێكه‌وتننامه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا واژۆ ده‌كرێت

28.11.2019
جەماوەر نیوز
بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیێنێت، ئەو رێککەوتنەی لەنێوان هەولێر و بەغدا کراوە، رێککەوتنێکی مەبدەئییە، بەڵام رۆژی یەکشەممەی داهاتوو رێککەوتنەکە واژۆدەکرێت و دواتر رەشنووسی بودجەی 2020 رەوانەی پەرلەمانی عێراق دەکرێت.
د. ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق راگەیاند حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت لەڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە رەوانە دەکات، لە بەرامبەردا بەغدا بودجەی هەرێمی کوردستان بە تەواوی دەنێرێت، هەروەها قەرزە دەرەکییەکان، خەرجییە حاکیمەکان و مووچەی پێشمەرگەش دەنێرێت.

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ