له‌ که‌رکوک پۆلیسێکى کورد شه‌هید کرا

25.12.2019
جەماوەر نیوز
دیار ئاواره‌
به‌ هۆى هێرشێکى چه‌کدارانى داعش بۆ سه‌ر یه‌کێک له‌ کێڵگه‌ نه‌وتییه‌کانى سنورى شارى که‌رکوک پۆلیسێکى کورد شه‌هید ده‌بێت.
محه‌مه‌د فایه‌ق, به‌رپرسى پێشوى ڕاگه‌یاندنى قایمقامیه‌تى خورماتوو هه‌واڵه‌که‌ى پشت راستکرده‌وه‌و به‌ جه‌ماوه‌ر نیوزى ڕاگه‌یاند ژماره‌یه‌ک له‌ تیرۆرستانى داعش هێرشیان کرده‌ سه‌ر بیرى ژماره‌ 14و15ى کێڵگه‌ى نه‌وتى خه‌بازه‌ له‌ نزیک گوندى ئیدریس خه‌زعه‌ل له‌ خۆرئاواى شارى که‌رکوک.
ناوبراو وتيشى  له‌ ئه‌نجامدا پۆلیسێکى کورد شه‌هیدبوو دوو پۆلیسى دیکه‌ش برینداربوون وده‌نگۆى دیارنه‌مانى پۆلیسێکى دیکه‌ش هه‌یه‌ که‌ پێده‌چێت له‌ لایه‌ن تیرۆرستانى داعشه‌وه‌ ده‌ستگیرکرابێت.

زۆرترین خوێندراو