هاتوچۆی گەرمیان داواكاریه‌ك ئاراسته‌ی هاوڵاتیان ده‌كات

15.01.2020
جەماوەر نیوز
له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا هاتوچۆی گه‌رمیان هاوڵاتیان ئاگادرده‌كاته‌وه‌ له‌ ئه‌نجامنه‌دانی دیارده‌یه‌كی نه‌گونجاوه‌.
له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی هاتوچۆی گه‌رمیان هاتووه‌ دیاردەیەکی ناشرین هەندێک لەو هاوڵاتیانەی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان بەشی هونەری گواستنەوەی خاوەنداریتی و تازەکردنەوەی ساڵنامەی ئۆتۆمبێل دەکەن لەدوای ئەوەی پەنجە مۆر کردنیان مۆری سەرپەنجەیان بەدیواری ئەو بەشە پاک دەکەنەوە ئەمەش بوەتە هۆی پیس بوونی هۆڵی چاوەروانی و سیمایەکی ناشرینی پێ بەخشیوە.
بۆیە داوا لەهاوڵاتیانی خۆشەویت دەکەین لەکاتی سەردانی کردنی ئەو بەشە لەدوای پەنجەمۆر پنجەیان بەو پارچەیە بسڕن کە بۆیان دیاری کراوە لە پێناو پاراستنی پاک و خاوێنی.

زۆرترین خوێندراو