خواردنگه‌یه‌ك له‌ سلێمانی داده‌خرێت

18.01.2020
جەماوەر نیوز
به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به‌مه‌رج ورێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی خواردنگه‌یه‌ك داده‌خات.
له‌لایه‌ن لیژنه‌ی سێی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی و به‌هۆی پابه‌ند نه‌بونی به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن به‌گشتی و ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری به‌تایبه‌تی، خوارده‌مه‌نی میلله‌ت له‌ گه‌ڕه‌كی هوانه‌ی شاری سلێمانی داده‌خرێت.
له‌راپۆرتی لیژنه‌كه‌دا هاتووه‌ خوارده‌نی میلله‌ت پابه‌ندی مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری نه‌بوه‌، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه‌ له‌و سه‌رپێچیانه‌ی شوێنه‌كه‌ و خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌وری رێكاره‌ یاساییه‌كان ده‌كاته‌وه‌.
هه‌روه‌ها مۆڵه‌تی كاركردنی له‌لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان وه‌رنه‌گرتوه‌، نه‌بونی مۆڵه‌تی كار شوێنه‌كه‌ روبه‌روی داخستن ده‌كاته‌وه‌ تائه‌و كاته‌ی مۆڵه‌ت وه‌رده‌گرێت، بۆیه‌ به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی خوارده‌مه‌نی میلله‌ت داده‌خرێت تا پابه‌ندی سه‌رجه‌م مه‌رجه‌كانی كاركردن ده‌بێت.