توركیا ژماره‌ی قوربانیانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردووی ئاشكراكرد

25.01.2020
جەماوەر نیوز
وه‌زیری ناخۆی توركیا ژماره‌ی قوربانییه‌كانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردووی ئاشكرا كرد .
سلێمان سویلو، وه‌زیری ناخۆی توركیا له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند 22 هاوڵاتی به‌ هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردوو گیانیان له‌ ده‌ستدا و توانراوه‌ 39 هاوڵاتیش له‌ ژێر بینا ڕوخاوه‌كان ڕزگار بكرێن.