وه‌زیری كشتوكاڵی توركیا: کۆنتڕۆڵکردنی ٧٤ ئاگری ڕاگەیاند

31.07.2021
جەماوەر نیوز
 بەکر پاکدەمیرلی،وەزیری کشتوکاڵ و دارستانی تورکیا، کۆنتڕۆڵکردنی ٧٤ ئاگری ڕاگەیاند.
بەکر پاکدەمیرلی لە هەژمارەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر باسی لەو ئاگرانە کردووە کە لە ٢٨-٣٠ی تەمووز لە دارستانەکانی تورکیا کەوتوونەتەوە و نووسیوویەتی: "کارمەندە قارەمانەکان لە زەوی و ئاسمانەوە لە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەدان. سوپاسی پشتیوانییەکانتان دەکەین. لە کۆی ئەو ٨٥ ئاگرەی لە ٢٦ پارێزگا کەوتوونەتەوە تواندراوە ٧٤یان کۆنتڕۆڵ بکرێن".
وەزیری کشتوکاڵ و دارستانی تورکیا خشتەیەکیشی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئەوە دەردەکەوێت کە لە ئادانا دوو، لە ئانتاڵیا سێ، لە مێرسین سێ، لە موغڵا دوو و لە عوسمانییە یەک ئاگر تا ئێستا کۆنتڕۆڵ نەکراون.

زۆرترین خوێندراو