په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و روسیا به‌هێزتر ده‌كرێت

30.01.2020
جەماوەر نیوز
میخائیل بۆگدانۆڤ, جێگری وەزیری دەرەوە و نوێنەری سەرۆکی رووسیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریکا لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا، ناوەڕۆکی سەردانەکەی بۆ هەولێر خستەڕوو.
بۆگدانۆڤ رایگەیاند، کۆبوونەوەکان لە هەولێر زۆر گرنگ بوون و باسمان لە دۆخی ناوچەکە و عێراق کرد.
راشیگەیاند: لەگەڵ سەرکردایەتی کورد زۆر بابەتی گرنگمان باس کرد.
روونیشکردەوە، ئایندەی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و رووسیا، پرشنگدارە.
جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا گووتیشی: "کۆمپانیا زەبەلاحەکانی رووسیا لە بواری وزە لێرە کار دەکەن، لەو رووەوە باسمان لە پەیوەندییەکانمان لە رووی ئابووری و وزە کرد".
دوێنێ چوارشەممە 29ى كانونى دووه‌م  میخائیل بۆگدانۆڤ گەیشتە هەولێر .

زۆرترین خوێندراو