ئه‌مرۆ له‌ هه‌ولێر سێ گه‌شتیاری چینی گه‌ڕێنه‌رانه‌وه‌ وڵاته‌كه‌یان

01.02.2020
جەماوەر نیوز
بەڕێوەبەری پاسپۆرتی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر ئاشكرای كرد، ئەمڕۆ سێ گەشتیاری چینی لە كاتی گەیشتنیان بۆ ھەولێر گەڕێندراونەتەوە وڵاتی خۆیان.
رزگار ئەفەندی، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر راگەیاند ئەمڕۆ سێ گەشتیاری چینی، كە ھەڵگری پاسپۆرتی ئەو وڵاتە بوون لە فڕۆكەخانە گەڕێندرانەوە وڵاتی خۆیان.
ئاماژەی بەوەشكرد: "پێشتر تەنھا پشكنین بۆ گەشتیاران دەكرا، بەڵام لەمڕۆوە ھەر كەسێك لە چینەوە بۆ ھەرێمی كوردستان گەشت بكات و ھەڵگری پاسپۆرتی ئەو وڵاتە بێت دەگەڕێندرێتەوە، ئەوانەشی ھەڵگری پاسپۆرتی عێراقی بن پشكنینی وردیان بۆ دەكرێت".
له‌ماوه‌ی رابردوو وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌ له‌پێناو پاراستنی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و بۆ رێگه‌گرتن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، داوا له‌ هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، گه‌شته‌كانیان بۆ وڵاتی چین دوا بخه‌ن، تا ئه‌و كاته‌ی ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌.