ته‌ندروستی جیهانی ژماره‌ی توشبوان به‌ كۆرۆنا ئاشكراده‌كات

07.02.2020
جەماوەر نیوز
ئه‌مڕۆ هه‌ینی تیدرۆس ئه‌دهانۆم گیبریسۆس, سه‌رۆكی رێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانی رایگه‌یاند، جیهان رووبه‌ڕووی كێشه‌ی كه‌می كه‌رسته‌كانی خۆپاراستن له‌ په‌تای كۆرۆنای نوێ بووه‌ته‌وه‌.
ناوبراو له‌ میانی وته‌یه‌كدا كه‌ له‌ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی رێكخراوی ته‌ندرووستی ، (31) هه‌زار و (211) حاڵه‌تی تووشبوو به‌ كۆرۆنای نوێ تۆمار كراوون.
وتیشی له‌و ژماره‌یه‌ (637) كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
روونیشیكرده‌وه‌، له‌ دوو رۆژی رابردوودا ژماره‌ی تووشبووان كه‌میكردووه‌. ئه‌وه‌شی به‌ هه‌واڵێكی "دڵخۆشكه‌ر" وه‌سفكرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ڤایرۆسه‌كه‌ مه‌ترسی زۆرتر له‌سه‌ر ژیانی ئه‌و كه‌سانه‌ درووست ده‌كات، كه‌ نه‌خۆشی درێژخایه‌نی وه‌ك شه‌كر و فشاری خوێنیان هه‌یه‌.