وه‌زیری كاروباری شه‌هیدانی سه‌ردانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی كرد

10.02.2020
جەماوەر نیوز
ئه‌مرۆ دوو شه‌ممه‌ 10ی شوبات به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود، وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفاكراوان به‌ یاوه‌ری شاندێكی وه‌زاره‌ت سه‌ردانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی كرد و له‌گه‌ڵ پارێزگار و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌ كۆبووه‌.
له‌ میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان مۆنۆمێنتی شه‌هیدانی به‌سه‌ركرده‌وه‌.