نزمترین پلەی گەرمی لە ھەرێمی كوردستان تۆماركرا

11.02.2020
جەماوەر نیوز
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان نزمترین پلەی گەرمی 24 كاتژمێری رابردووی بڵاو كردەوە، بەگوێرەی پێوەرەكانی كەشناسی لە حاجی ئۆمەران نزمترین پلەی گەرمی گەیشتووەتە 18-، لە دوای حاجی ئۆمەران ساردترین ناوچە كانی ماسی دێت لە دەڤەری ئامێدی كە نزمترین پلە گەرمی 17-یە.
چه‌ند ڕۆژێكه‌ شه‌پۆلێكی سه‌رما روو له‌ هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ و تا كۆتایی هه‌فته‌ به‌رده‌وام ده‌بێت و به‌ هۆی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما دوێنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ پشووی ڕاگه‌یاند له‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندن و ئه‌مرۆش حكومه‌تی هه‌رێم پشووی له‌ سه‌رجه‌م داموده‌زگاكان ڕاگه‌یاند.