سێ شۆفێری ڕفێنراو ئازاد ده‌كرێن

17.02.2020
جەماوەر نیوز
باندێکی 11 کەسی ماوەی 11 ڕۆژە 3 شۆفێریان لە ناوچەی قادر کەرەم ڕفاندووە و لە ناوچەی داودە حەشاریان داون، ھێزێکی پۆلیس و ئاسایشیش دوای ڕزگار کردنی 3 ڕفێندراوەکە، 6 کەس لەباندەکە دەستگیر دەکەن، ڕفێندراوەکانیش باس لەوە دەکەن، ماوەی 11 ڕۆژە تەنھا نان و خورمایان خواردووە.
ئەو سێ شوفێرە ئازادکران دوو شۆفێریان به‌ ره‌گه‌ز عه‌ره‌بن و ئه‌وتریان كورده‌.
مه‌به‌ست له‌ ڕه‌فاندنه‌كه‌ كرده‌ی تیرۆریستی نه‌بوو ته‌نها مه‌به‌ست له‌ ڕفاندنه‌كه‌ بۆ پاره‌ بووه‌ له‌لایه‌ن ڕفێنه‌ره‌كان.

زۆرترین خوێندراو