له‌ هه‌ولێر ده‌ستبه‌سه‌ر بڕیاك له‌ ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌گیرێت

18.02.2020
جەماوەر نیوز
له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوبه‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان رایگه‌یاند، تیمه‌كانیان توانیویانه‌ ده‌ست به‌سه‌ر 8 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ردا بگرن، كه‌ دوو تۆمه‌تبار ده‌یانویست ره‌وانه‌ی كه‌نه‌دای بكه‌ن.
له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: ده‌ستگیراوه‌ به‌سه‌ر 5 كیلۆگرام مادده‌ی تلیاك و 3 كیلۆگرام مادده‌ی "كتامین" كه‌ له‌ ناو "پولی" و (شه‌فت) بزوێنه‌ری شۆفڵ به‌ شێوه‌یه‌كی تۆكمه‌ شاردرابوویه‌وه‌.
له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ڕوو تۆمه‌تباره‌كان ده‌یانویست له‌ رێگه‌ی كۆمپانیایه‌كی گواستنه‌وه‌ ئه‌و مادده‌یه‌ ره‌وانه‌ی كه‌نه‌دا بكه‌ن و هاوكات 2 تۆمه‌تباری ئێرانی به‌و هۆیه‌وه‌ ده‌ستگیركراون.