
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
به‌هۆی سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئاژه‌ڵێ سه‌ربڕدراودا ده‌گرێت و له‌ناوده‌برێت.
بێوه‌ی ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دوی سه‌ربه‌لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند رۆژانه لیژنه هاوبه‌شه‌كان به‌دواداچون بۆ جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی ده‌كات، له ئه‌نجامی ئه‌و سه‌ردان و پشكنینانه و به‌هۆی به‌نایاسایی سه‌ربڕین، لیژنه هاوبه‌شه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر حه‌وت ئاژه‌ڵێ بچوك و دو ئاژه‌ڵێ گه‌وره‌ی سه‌ربڕدراو و (14) كیلۆگرام گۆشت و قیمه‌دا گیراوه.
وتیشی ئاژه‌ڵه‌كان له ناوچه‌ی زڕگوێزی شاری سلێمانی و به‌ده‌ر له رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری سه‌ربڕدرابون و خاوه‌نه‌كانیان به‌نیازبون به هاوڵاتیانی بفرۆشن.
رونیكرده‌وه، ئه‌و كوشتارگایانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی سه‌رپه‌رشتییان ده‌كات، پێش سه‌ربڕین و پاش سه‌ربڕین، پشكنین بۆ ئاژه‌ڵه‌كه ده‌كه‌ن تابزانرێت بۆ ئاژه‌ڵه‌كه بۆ سه‌ربڕین شیاوه، دواتر بۆ دڵنیابونه‌وه له ته‌ندروستی گۆشته‌كه بۆ خواردن پشكنینی بۆ ده‌كرێته‌وه پاشان مۆر ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی له كۆڵان و شه‌قامه‌كان سه‌رده‌بڕدرێن، پشكنینیان بۆ نه‌كراوه نازانرێت هه‌ڵگری چ جۆره نه‌خۆشیه‌كن بۆیه له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه رێگری له سه‌ربڕین و فرۆشتنیان ده‌كرێت.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ئاژه‌ڵه سه‌بڕدراوه‌كان ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی ده‌كرێت بۆ له‌ناوبردن.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052