ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
د. سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان له كۆنفراسێكی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ كۆنسوڵی چین ڕایگه‌یاند ئه‌مرۆ پێداویستی پشكنینی تاقیگه و ژماره‌یه‌ك پێداویستی ته‌ندروستی وڵاتی چینمان پێگه‌شت.
وتیشی ڕۆژی 27 ئازار ژماره‌یه‌ك له پسپۆڕانی چین سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕه‌وشی نه‌خۆشی كۆرۆنا و بۆ ڕاهێنان و ڕووبه‌روبوونه‌ی كۆرۆنا.
د. سامان هێمای بۆ ئه‌وه‌ی كرد ئه‌زمونه‌كانی چین بۆ هه‌موو دونیا پێویسته و ئه‌وه‌ی چینی سه‌رخست به سه‌ر نه‌خۆشیه‌كه مانه‌وه‌ی هاوڵاتیه‌كانی بوو له ماڵه‌وه و داوا له هاوڵاتیان ده‌كه‌ین له ماڵه‌وه بمێننه‌وه و ته‌نها مانه‌وه له ماڵه‌وه چاره‌سه‌ره.
لای خۆشییه‌وه كۆنسوڵی چین ڕایگه‌یاند ئه‌مه جاری دووه‌مه وڵاتی چین هاوكاری هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و هه‌ندێك له كۆمپانیاكانی چین بڕیاریان داوه پێداویستی ته‌ندروستی بكڕن بۆ هه‌رێمی كوردستان و له ماوه‌یه‌كی كورتیشدا تیمێكی پزیشكی چین ده‌گه‌نه هه‌رێمی كوردستان.
كۆنسوڵی چین هێماشی بۆ ئه‌وه كرد له‌م بارودۆخه هه‌رێمی كوردستان به ته‌نیا نییه و ده‌وڵه‌تی چینی له‌گه‌ڵه و ئێمه ئه‌م شه‌ره ده‌به‌ینه‌وه.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052