زیاتر له‌ یه‌ک ملیۆن و دووسه‌د هه‌زار که‌س له‌جیهان تووشى کۆرۆنا بوون

05.04.2020
جەماوەر نیوز
ژماره‌ى تووشبووان به‌ ڤایرۆسى کۆرۆناى نوێ له‌ سه‌رانسه‌ى جیهان، یه‌ک ملیۆن و دووسه‌د هه‌زار که‌سى تێپه‌ڕاند.
 
ماڵپه‌ڕى Worldometer بڵاویکردووه‌ته‌وه‌ که‌ له‌ سه‌رتاسه‌رى جیهاندا، یه‌ک ملیۆن و ٢٠٠ هه‌زار که‌س تووشى ڤایرۆسى کۆرۆناى نوێ (Kovid-19) بوون.

زۆرترین حاڵه‌ته‌کانى تووشبوون له‌ ئه‌مریکا تۆمار کراوه‌ که‌ ٣١١ هه‌زار و ٦٣٥ که‌س تووشى ڤایرۆسه‌که‌ بوون، به‌ دواى ئه‌ویشدا به‌ تۆمارکردنى ١٢٦ هه‌زار و ١٦٨ حاڵه‌ت ئیسپانیا له‌ ریزبه‌ندى دووه‌م دێت، هه‌روه‌ها به‌ تۆمارکردنى ١٢٤ هه‌زار و ٦٣٢ حاڵه‌ت ئیتاڵیا له‌ ریزبه‌ندى سێیه‌م و ئه‌ڵمانیاش به‌ تۆمارکردنى ٩٦ هه‌زار و ٩٢ حاڵه‌ت له‌ ریزبه‌ندى چوارده‌مدا دێن.

٨١ هه‌زار و ٦٦٩ حاڵه‌تیش له‌ چین تۆمارکراون که‌ هه‌ر په‌تاکه‌ خۆى له‌وێوه‌ سه‌رى هه‌ڵدا و دواتر به‌ جیهاندا بڵاوبۆوه‌.

ئه‌و وڵاتانه‌یشى که‌ ژماره‌ى حاڵه‌ته‌کان ١٠ هه‌زارى تێپه‌ڕاندووه‌، به‌مجۆره‌ ریزبه‌ند کراون: فه‌ڕه‌نسا ٨٩ هه‌زار و ٩٥٣، ئێران ٥٥ هه‌زار و ٧٤٣، به‌ریتانیا ٤١ هه‌زار و ٩٠٣، تورکیا ٢٣ هه‌زار و ٩٣٤، سویسرا ٢٠ هه‌زار و ٥٠٥، به‌لجیکا ١٨ هه‌زار و ٤٣١، هۆڵه‌ندا ١٦ هه‌زار و ٦٢٧، که‌نه‌دا ١٤ هه‌زار و ١٨، نه‌مسا ١١ هه‌زار و ٧٨١ و پورتوگال ١٠هه‌زار و ٥٢٤، به‌ڕازیل ١٠ هه‌زار و ٣٦٠ و کۆریاى باشوور ١٠ هه‌زار و ٢٣٧ حاڵه‌ت.

ئه‌و ڤایرۆسه‌ له‌ کانوونى دووه‌مى ٢٠١٩دا له‌ شارى وهان رۆژهه‌ڵاتى چین سه‌ریهه‌ڵدا و دواتر به‌ نزیکه‌ى ٢٠٠ وڵات و ناوچه‌دا بڵاوبۆوه‌ و بووه‌ په‌تایه‌کى جیهانگیر.

به‌هۆى ئه‌م په‌تایه‌وه‌ له‌ سه‌رتاسه‌رى جیهان، ٦٤ هه‌زار و ٧٤٣ که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.





ئانادۆڵ


زۆرترین خوێندراو