دەستەی پزیشکانی سلێمانی : قبوڵی ناكه‌ین له‌ هاوپیشه‌كانمان بدرێت

06.04.2020
جەماوەر نیوز
دەستەی پزیشکانی سلێمانی ڕاگه‌یه‌نراوێكیان بڵاوكرده‌وه‌ له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌ قوڵناكه‌ین له‌ لایه‌ن هیزه‌ ئه‌میه‌كانه‌وه‌ له‌ هاوپیشه‌كانمان بدرێت.

بۆ
سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران
وەزارەتی ناوەخۆ
وەزارەتی تەندروست
دەستەی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی کۆڕۆنا
سەندیکان پزیشکانی کوردستان

دوای ئەوەی پزیشکان وەک چۆن بە فیعلی لە ڕیزی پێشەوەی بەرەنگاربوونەوەی ئەو پەتایە دان ، بە هەموو شێوەیەک خەریکی هۆشیارکردنەوەی خەڵکن، سەرەڕای دواکەوتن و فەوتانی چاندان مووچە و شایستە داراییەکانمان، بەرداوامین لە خزمەتکردنی هاوڵاتی و هاونیشتمانیان، بەڵام بە هیچ شێوەیەک قبووڵی ناکەین سەرەڕای جێبەجێ کردنی ئەرکەکانمان لەم ڕۆژانەی کە خەڵک هەمووی لە ماڵەوە دانیشتوون و ئێمە ژیانی خۆمان و خاو و خێزانمان دەخەینە مەترسیەوە، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە سوکایەتیمان پێ بکرێت، تا کار بگاتە ئەوەی لە هاوپیشەیەکمان بدرێت، ئێمە وەکو پزیشکانی کوردستان لێرەوە ڕایدەگەیەنین کە

1 - دەبێ لێپێچینەوەی جددی لەو بابەتە بکرێت و تاوانبار یەکسەر سزا بدرێت .
2 - وەزارەتی ناوخۆ  بە فەڕمی داوای لێبوورن بکات  بە پەله .
3 - ئەم سوکاتیە و بێ ڕێزی و  هەراسان کردنی پزیشکان دەست بەجێ ڕابووەستێنرێت کە لە بازگە و  خاڵە پشکینەکان چەند ڕۆژێکه دەرهەق پزیشکان دەکرێت ، لەمەولا تەنها بە پێناسی سەندیکا بۆیان هەبێت هاتووچۆ بکەن .
کێ ڕازیە ناو بنووسێت  با بینێرین بۆ میدیا و بڵاوی بکەینەوە
4 -- ئەگەر تا سەعات شەشی ئێوارە داواکاریەکان جێ بەجێ نەکرێن ، ئەوا تێکڕای پزیشکان مان دەگرن له دەوام له سبەینیەوە و دەوام ڕادەگێرێت

دەستەی پزیشکانی سلێمانی ٦/٤/۲۰۲۰

زۆرترین خوێندراو