له‌ سلێمانی خواردنگه‌یه‌ك داده‌خرێت

07.04.2020
جەماوەر نیوز
بەهۆی سەرپێچیکردن لە رێنماییەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، لیژنەی یەکی قائیمقامیەتی سلێمانی دوکانێکی خواردنی خێرا دادەخات.
ئازاد نەبی، سەرۆکی لیژنەی یەکی سەربەلیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: بەهۆی سەرپێچیکردن لە رێنماییەکانی خۆپارێزی و جێبەجێنەکردنی مەرج و رێنماییەکانی تەندروستی، لیژنەکە دوکانی خواردەمەنی خێرای فه‌لافیلۆ له‌ گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری شاری سلێمانی دادەخات.
وتیشی: لەکاتی سەردانی لیژنەکە کارمەند و کرێکارەکانی خوارده‌مه‌نی خێرایی فه‌لافیلۆ (دەستکێش، دەمامک، کڵاو)یان بەکارنەهێناوە و سەرپێچییان لە بڕیارەکانی ژوری ئۆپراسیۆنی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی کردوە.
رونیكرده‌وه‌: به‌رده‌وام لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی سه‌ردانی دوكان‌ و ماركێتی گه‌ڕه‌كه‌كان ده‌كه‌ن و به‌دواداچون بۆ جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كانی ژوری ئۆپراسیۆنی خۆپارێزی له‌شاری سلێمانی ده‌كه‌ن، بۆیه‌ پێویستە هەموو ئەو شوێنانەی مۆڵەتی کارکردنیان بەپێی رێنماییە نوێكان پێدراوە، سەرجەم مەرجەکانی تەندروستی و رێنماییەکانی خۆپارێزی جێبەجێ بکەن، بە پێچەوانەوە شوێنەکە دادەخرێت و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاری یاسایی توند دەکرێتەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی خواردەمەنی خێرای فه‌لافیلۆ دادەخرێت و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاری یاسایی توند دەکرێتەوە.

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ