جوتیاران به‌ مه‌رج ده‌توانن سه‌ردانی كێڵگه‌ كشتوكاڵیه‌كانیان بكه‌ن

08.04.2020
جەماوەر نیوز
به‌ پێی بڕیارێكی لیژنه‌ی باڵای ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگای سلێمانی بۆ به‌ره‌نگار بونه‌وه‌ كۆرۆنا هاتوو له‌ كاتژمێر 12ی شه‌و تا كاتژمێر 8ی به‌یانی ڕێگا به‌ جوتیاران ده‌درێت سه‌ردانی كێڵگه‌ و شوێنه‌ كشتوكاڵیه‌كان بكه‌ن به‌ مه‌رجێك یه‌كێك له‌م به‌ڵگه‌ نامانه‌ پیشانبده‌ن (گرێبه‌ستی كشتوكاڵی ، خاوه‌نداریه‌تی زه‌وی كشتوكاڵی به‌ تاپۆ ، مۆڵه‌تی پرۆژه‌كه‌ ، به‌ڵگه‌یه‌كی فه‌رمی كه‌ سه‌لمێنه‌ری كاره‌ كشتوكاڵیه‌كه‌ی بێت).