سەعید گاباری كۆچی دوایكرد

04.05.2020
جەماوەر نیوز
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سەعید گاباری، ھونەرمەندی بەناوبانگی كورد لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی شاری ھەولێر كۆچی دوایی كرد.
كاتژمێر 4:30 بەرەبەیانی ئەمڕۆ ھونەرمەندی كورد سەعید گاباری لە نەخۆشخانەیەكی شاری ھەولێر كۆچی دوایی كرد.
سەعید گاباری، یەكێكە لە ھونەرمەندە بەناوبانگەكانی كورد، چەندین ساڵ خزمەتی بە گەل و نەتەوەكەی كردووە، چەندین جاریش بەھۆی ھەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتمانییەكانی لەلایەن دوژمنانی كوردەوە تووشی ئازار و ئەشكەنجە بووەتەوە.
سەعید گاباری لە ساڵی 1956 لەدایكبووە و خەڵكی شاری حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان بوو، لە قۆناغە جیاوازەكانی شۆڕشەكانی كورد رۆڵی بەرچاوی ھەبووە و گۆرانییەكانی كاریگەری گەورەیان لەسەر ورەی پێشمەرگە و ھاووڵاتییانی كورد ھەبووە بەرامبەر دوژمنانی كورد.
سەعید گاباری خاوەن چەندین گۆرانی جیاوازە لە بوارەكانی گەلەری و شۆڕشگێڕی و ئەڤینداری. بەم دواییانە باری تەندروستی سەعید گاباری بەھۆی نەخۆشی شێرپەنجە تێكچوو، ئەمرۆ دووشەممە 4ی ئایاری 2020 بەھۆی نەخۆشی شێرپەنجە لە شاری ھەولێر كۆچی دوایی كرد.

زۆرترین خوێندراو