هه‌رێمی كوردستان ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ی وه‌ك یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژن ڕاگه‌یاند

22.05.2020
جەماوەر نیوز

ئێواره‌ی ئه‌مرۆ لێژنه‌ی بینینی مانگ له‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، سبه‌ی ته‌واوكه‌ری مانگی ره‌مه‌زانه‌.
له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌ شاری هه‌ولێر، لیژنه‌ی بینینی مانگ دووپاتی كرده‌وه‌، "به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌ڵگه‌ی شه‌رعیمان له‌سه‌ر بینینی مانگ ده‌ستنه‌كه‌وتووه‌، بۆیه‌ رایده‌گه‌یه‌نین، سبه‌ی ته‌واوكه‌ری مانگی ره‌مه‌زانه‌ و دووسبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌".

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ سعودیه‌ و قه‌ته‌ر و عێراق ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌یان وه‌ك یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان ده‌ستنیشان كرد.