وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌ هه‌ولێر حه‌وت توشبوی كۆرۆنای ڕاگه‌یاند

04.06.2020
جەماوەر نیوز
له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بڵاویكرده‌وه‌ لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، حەوت تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشانکران، سێ پیاو تەمەن ٦٠ و ٢٦ و ٢٠ ساڵ و سێ ئافرەت تەمەن ٥٧ و ٢٧ و ٢٣ ساڵ و کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ، ھەموویان بەرکەوتووی تووشبووی پێشوون.
یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی کوێستان شاری ھەولێر.
شەش تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی ھەولێری نوێ شاری هەولێر.

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ