ته‌ندروستی گه‌رمیان ئه‌نجامی پشكنینه‌كانی ئه‌مرۆ و سبه‌ی بڵاوده‌كاته‌وه‌

10.06.2020
جەماوەر نیوز

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان بڵاویكرده‌وه‌ لە ئەنجامی ٨٠ پشکنینی تاقیگەیی بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە گەرمیان کە ئەم بەیانیە ئاشکرا بو، ھەمویان نێگەتیڤ «پاک» دەرچون.
ھەروەک دوێنێش لەکۆی پشکنینەکان، زۆرینەی زۆریان کە ١٣٠ نمونەی پشکنین بون، بەھەمانشێوە نێگەتیڤ بون و خاڵی بون لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
لەگەڵ ئەم ئاماژە دڵخۆشکەرانەشدا، دەبێت ھاوڵاتیان مەترسی ڤایرۆسەکە بە جیدیی وەربگرن و خۆیان بە تەواوی بپارێزن.

زۆرترین خوێندراو