وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماری چاكبونه‌وه‌ی توشبوانی كۆرۆنای له‌ هه‌رێم بڵاوكرده‌وه‌

03.07.2020
جەماوەر نیوز

ئه‌مرۆ هه‌ینی 3ی ته‌موز وەزارەتی تەندروستی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان تووشبوونی 187 کەس بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند و به‌ گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ته‌ندروستی هەشت کەس بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە و به‌به‌راورد به‌ ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ ئاماره‌ی توشبون به‌ كۆرۆنا له‌ هه‌رێم داكشانی به‌رچاوی به‌ خۆیه‌وه‌ بینیوه‌، دوێنێ 254 توشبوی كۆرۆنا له‌ هه‌رێم تۆمار كرا.

ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی:

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19
ژمارە (١٢٩)
1. کەرەنتین: (٥٩ هاوڵاتی نوێ لە کەرەنتین)
١٣٢٢ هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە ٢٠ شوێنی جیاواز (٥٤٨ هەولێر)،(٢٢٢ سلێمانی)، (٥٥٢ دهۆك).
2. پشکنین: (١٧٩٠ پشکنینی نوێ)
(٣٩٦ هەولێر)
(٤٩٦ سلێمانی)
(٦٥٦ دهۆك)
(١٥٣ گەرمیان)
(٨٩ ڕاپەڕین).
3. تووشبوو: (١٨٧ تووشبووی نوێ)
(٣٩ هەولێر)
(٨٩ سلێمانی)
(٤٤ گەرمیان)
(١٠ ڕاپەڕین)
(٥ دهۆك)
4. چاکبوون: (٨٨ چاکبوون)
(٤١ هەولێر)
(٣٦ سلێمانی)
(٧ ڕاپەڕین)
(١ گەرمیان)
(٣ هەڵەبجە)
5. مردن: (٨ مردن)
(٧ سلێمانی)
(١ گەرمیان)
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین ١٦٨١٨ هاوڵاتی (١٥٤٩٦ دەرچوو)
پشکنین ١٤٠٦٢١ (٦٣٧٧٠ هەولێر، ٤٤٦٤٢ سلێمانی، ٣١١٠١ دهۆك، ١١٠٨ هەلەبجە)
تووشبوون ٦٨٤٤ (١٥٧٢ هەولێر، ٤٨٩١ سلێمانی، ١٨٣ دهۆك، ١٩٨ هەلەبجە)
چاکبوون ٢٢٥٢ (٩٦٣ هەولێر، ١٠٨٠ سلێمانی، ١٤٤ دهۆك، ٦٥ هەلەبجە)
مانەوە لە نەخۆشخانە ٤٣٦١ (٥٨٠ هەولێر، ٣٦١٣ سلێمانی، ٣٩ دهۆك، ١٢٩ هەلەبجە)
مردن ٢٣١ (٢٩ هەولێر، ١٩٨ سلێمانی، ٤ هەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٣ تەمووز ٢٠٢٠


زۆرترین خوێندراو