كه‌شناسی هه‌رێم : سبه‌ی پله‌ی گه‌رمی زیاتر به‌رزده‌بێته‌وه‌

06.07.2020
جەماوەر نیوز

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەش و ھەوای ئه‌مرۆ و سبه‌ی بڵاوكرده‌وه‌.

بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ دوو شه‌ممه‌ 6ی ته‌موز ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان ساماڵ و پەڵە ھەوردا دەبێت. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 41 و سلێمانی  و دھۆك 39 و لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 44 پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەش و ھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی پەڵە ھەور، پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە.