رێکخراوی تەندروستی جیهانی پێداویستی پزیشكی ده‌گه‌یه‌نێته‌ ھەرێمی كوردستان

07.07.2020
جەماوەر نیوز
بڕیارە لە رۆژانی داھاتوودا، رێکخراوی تەندروستی جیهانی پێداویستی پزیشكی رەوانەی ھەرێمی كوردستان بكات.
دکتۆر دیار ئیبراهیم، ئەندامی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند، 18ی ئەم مانگە کاروانێکی هاوکاری رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەگاتە هەولێر، کە پێکهاتووە لە چوار تۆن کەلوپەلی پشکنین و پێداویستی بۆ تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
ناوبراو وتیشی "رەوانەکردنی هاوکارییەکان دوای رێککەوتنێکی راستەوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ رێکخراوی تەندروستی جیهانی دێت.

زۆرترین خوێندراو