حكومه‌تی هه‌رێم پشووی ڕاگه‌یاند

29.07.2020
جەماوەر نیوز
حکومەتی هەرێمی کوردستان پێنج رۆژ پشووی بەبۆنەی جەژنی قوربان راگەیاند.
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ (چوارشەممە، 29-7-2020) راگەیەندراوێکی لەبارەی رۆژە پشووەکانی جەژنی قوربان بڵاوکردەوە.
دەقی راگەیەندراوەکە:
راگه‌یاندراوێك له‌ گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ رۆژانی پشووی جه‌ژنی قوربان
جه‌ژنی پیرۆزی قوربان له‌ رۆژی ھەینی 31 ته‌موزی 2020 ده‌ستپێده‌كات و به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ له‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه‌ 2 ئاب تا رۆژی سێشەممە‌ 4 ئاب له‌ ته‌واوی داموده‌زگا فه‌رمییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پشووی فه‌رمییە و، رۆژی چوارشەممەش دەوام دەستپێدەكاتەوە.
داوا له‌ هاووڵاتییان ده‌كه‌ین لە رۆژانی جەژندا له‌ پێناو پاراستنی ته‌ندروستی هه‌موومان، پابه‌ندی رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا بن.
جه‌ژنی قوربان له‌ هه‌موو لایه‌ك پیرۆز بێت.
د. جوتیار عادل
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان