نرخی ئەمپێری موه‌لیدە بۆ مانگی ته‌موز دیاریكرا

06.08.2020
جەماوەر نیوز
نرخی یه‌ك سه‌عات ئەمپێری كارەبای موه‌لیدە لە مانگی ته‌موز (33) دینار و نیو دەبێت و به‌پێی خشتەی پێدانی كارەبا، مانگی ئاب (24) سه‌عات كاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابین ده‌كرێت.
ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ (2020.8.5) لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان كۆبوه‌وه‌، به‌ گوێره‌ی نرخی گازوایل نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری موه‌لیدە بە (33.5) سی و سێ دینار و نیو بۆ مانگی حه‌وت دیاریكرا، كه‌به‌ تێكڕایی موەلیدە ئه‌هلییه‌كان لەنێوان (210) بۆ (220) سه‌عات كاریان كردوە، بەمەش نرخی ئەمپێرێك كاره‌با لەنێوان شه‌ش هه‌زار (250) بۆ حه‌وت هه‌زار و (250) دینار دەبێت.
به‌پێی پێدان و دابینكردنی كاره‌با بۆ هاوڵاتیان له‌لایه‌ن موه‌لیده‌ ئه‌هلییكانه‌وه،‌ نرخی ئەمپێڕێك كاره‌با لە گەڕەكێك بۆ گەرەكێكی دیكه‌ جیاواز ده‌بێت.
سەبارەت بەبەرنامەی كاركردنی موەلیدەكان بۆ مانگی ته‌موز، هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه‌ پێویسته‌ موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین بكەن‌، لەكۆبونەوەكەشدا ئەو خاڵە دوپاتكرایەوە، كە پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی (10) خولەك زیاتر بەسەر كارپێكردنی موه‌لیدە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ