ھەفتەی داھاتوو بەشی راوێژکاریی لە نەخۆشخانەی گشتی کەلار دەکرێتەوە

07.08.2020
جەماوەر نیوز

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ته‌ندروستی گه‌رمیان بڵاویكرده‌وه‌ لەماوەی رابردودا بە کاریگەریی رێکارەکانی کۆرۆنا، نەخۆشخانەی گشتی کەلار تایبەت کرا بەو نەخۆشیە و بەشەکانی بە زۆری کارکردن تیایاندا راگیرا.
پاش کەمبونەوەی فشار و حاڵەتەکانی کۆرۆنا، لە ھەفتەی داھاتوەوە بەشی راوێژکاریی بەیانیان بە پسپۆڕێتیە جیاوازەکانەوە و بە گرتنەبەری رێکاری خۆپارێزی، دەکرێتەوە.
تەندروستی گەرمیان داوا لە ھاوڵاتیان دەکات کە بە گرتنەبەری رێکاری خۆپارێزیەوە سەردانی ناوەندە پزیشکیەکان بکەن، بەوەی دەمامک بە دروستی بپۆشن و قەرەباڵەغی دروست نەکەن و ماوەی سەلامەتی نێوان کەسەکان بپارێزن.

زۆرترین خوێندراو