بازرگانه‌كانی سلێمانی له‌ ئه‌نجامدانی پرؤژه‌یك ئاگادارده‌كرێنه‌وه‌

08.09.2020
جەماوەر نیوز
ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی تەواوی بازرگانانی سلێمانی ئاگاداردەکاتەوە پرۆژەی دروستکردنی گەنجینەکانیان دەستپێبکەن.
ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی تەواوی ئەو بازرگانانە ئاگادار دەکاتەوە کە بونەتە خاوەنی زەوی لە پرۆژەی گەنجینەکانی ژوری بازرگانی سلێمانی، لەماوەی یەک مانگدا دەستبکەن بەکارەکانیان بەپێچەوانەوە زەویەکانیان لەلایەن ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیەوە کاری لەسەردەکرێت و بێبەش دەبن لە زەویەکانیان.
ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕۆژی ٢٠٢٠/٩/٩ تا ٢٠٢٠/١٠/١٠ وەک دوامۆڵەت دەستنیشانکردووە بۆ بازرگانان دەست بە دروستکردنی کۆگاکان بکەن.
لە ئاگاداریەکەدا ئەوەش ڕونکراوەتەوە هەر بازرگانێک گەر پێشتر پارەی دابێت و دەستی نەکردبێت بەدروستکردنی کۆگا بەهۆی ئەم بڕیارەی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی زەویەکەی لێ وەربگیرێتەوە بڕی ئەو پارەیەی بۆ دەگەڕێتەوە کەداوێتی.



زۆرترین خوێندراو