ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم تاوتوێی ژماره‌یه‌ك پرس ده‌كات

16.09.2020
جەماوەر نیوز

ئه‌مرۆ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم هه‌ئه‌نجامده‌درێت

د. جوتیار عادل،وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 16 ئه‌یلوولی 2020، به‌ سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان قوباد تاڵەبانی به‌ رێگه‌ی ڤیدیۆكۆنفرانس به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.
له‌ (39)یه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌م بابه‌تانه‌ی خواره‌وه‌ تاوتوێ ده‌كرێن:
- خستنه‌ڕووی پوخته‌ی رێره‌وی به‌ڕێوه‌چوونی دانوستانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا سه‌باره‌ت به‌ بوودجه‌ و وزه‌.
- خستنه‌ڕووی پوخته‌ی پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی ساڵی 2020 عێراقی فیدراڵ.
- خستنه‌ڕووی بابه‌تی دارشتنی بنه‌ما ستراتیژییه‌كانی گشتیی بوودجه‌ی عێراقی فیدراڵ بۆ ساڵه‌كانی 2021-2023.