له‌ سلێمانی بكوژێك ده‌ستگیركرا

07.10.2020
جەماوەر نیوز

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌ مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ له‌لایه‌ن دادگای‌ هه‌ولێره‌وه‌ داواكراو بو.
پاش ئه‌وه‌ی‌ دادگای‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ده‌شتی‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ئاگادار كرده‌وه‌ له‌بونی‌‌ تۆمه‌تبارێكی‌ داواكراو كه‌ سه‌ردانی‌ شاری‌ سلێمانی‌ كردووه‌، هێزه‌كانی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردو توانرا تۆمه‌تباره‌كه‌ له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ ئیبراهیم ئه‌حمه‌ده‌وه‌ ده‌ستگیربكرێت.
تۆمه‌تبار (م، ن، ف) له‌دایكبوی‌ 1988 به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 405 له‌یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ له‌لایه‌ن دادگای‌ هه‌ولێره‌وه داواكراوه‌، به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ساڵی‌ 2017دا كه‌سێكی‌ كوشتووه.
له‌ئێستادا تۆمه‌تباری‌ ناوبراو به‌بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌ری‌ لێكۆڵینه‌وه‌ ڕاگیراوه‌و دوای‌ گرتنه‌به‌ری‌ ڕێكاره‌ یاساییه‌كان ڕه‌وانه‌ی‌ دادگای‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ده‌شتی‌ هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه‌.