ئازاره‌بایجان شارێكی قه‌رباخی كۆنارۆڵكرد

17.10.2020
جەماوەر نیوز
سەرۆکی ئازەربایجان کۆنترۆڵکردنی شاری فزولی لە هەرێمی قەرەباخ لەلایەن سوپای وڵاتەکەیەوە راگەیاند؛ هاوکات دووپاتیکردووەتەوە کە لە مەیدانی جەنگدا وەڵامی ئەرمینیا دەدەنەوە.
پێشتر نووسینگەی داواکاری گشتیی ئازەربایجان رایگەیاندبوو، بەهۆی هێرشێکی ئاسمانیی ئەرمینیا بۆسەر شاری گەنجە، 12 هاووڵاتیی سڤیلی وڵاتەکەی کوژراون و زیاتر لە 40 هاووڵاتیی دیکەش برینداربوون.
بەپێی سەرچاوەکان، هێرشە ئاسمانییەکە بووەتە هۆی رووخانی چەند باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە شارەکە، کە نزیکەی 300 هەزار کەس لەو شارەدا دەژین

زۆرترین خوێندراو