وەزیرى کاروبارى شەهیدان : مینحه‌ی زیندانیانی سیاسی به‌رده‌وام ده‌بێت

18.10.2020
جەماوەر نیوز
عه‌بدوڵڵا حاجى محمود، وەزیرى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان ڕایگەیاند مینحەى ئەو زیندانیە سیاسییانەى کە هیچ مووچەى تریان نییە بەردەوام دەبێت.
بە لەبەر چاوگرتنى بژێوى ژیان و گوزەرانى زیندانیانى سیاسى ئەوانەى تەنها ( لە مینحەى زیندانیانى سیاسى ) سوودمەندن و هیچ مووچەى تریان نییە و بەهیچ شێوەیەکى تر سوودمەند نین لە داهات و گەنجینەى حکومەت مینحەکانیان بەردەوام دەبێت.
وەزیرى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان هێمای بۆ ئه‌وه‌ كرد بەپێى فەرمانى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان خەرجکردنى مینحەى زیندانیانى سیاسى دواى ماوەى (١٠) دەساڵ، ئەوانەى کە هیچ مووچەیەکى تریان نییە بەردەوام دەبێت، بە مەرجێک دواتر لەلایەن وەزارەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان بە هەماهەنگى لایەنە پەیوەندیدارەکان لە چوارچێوەی یاساى ژمارە (٢)ى ساڵى ٢٠٢٠(یاساى چاکسازى لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ماف و ئیمتیازاتەکان و خانەنشینى لە هەرێمى کوردستان- عێراق) پێداچوونەوە بە لیستى ناوەکان بکرێت و پشتڕاستى شایستەبوونیان بکرێتەوە و کەسانى ناشایستە دیارى بکرێن تاکو کارى پێویست ئەنجامبدرێت بە ئامانجى بەدیهێنان و پەیڕەوکردنى دادپەروەرى.

زۆرترین خوێندراو