لە هەولێر دوو تۆمەتبار بە بڕێک پارەی ساختەوە دەستگیر کران

20.10.2020
جەماوەر نیوز
لە هەولێر دوو تۆمەتبار بە بڕێک ماددەی هۆشبەر و پارەی ساختەوە دەستگیر کران
بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ئاشکرایکرد کە لە هەولێر دوو تۆمەتباریان بە بڕێک ماددەی هۆشبەر و پارەی ساختەوە دەستگیرکرد.
بەپێی راگەیاندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٠ی١٠ی٢٠٢٠، لەلایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لەشاری هەولێر توانرا دوو تۆمەتبار دەستگیر بکەن کە بڕی ۱۱٦ گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ)یان پێ بووە".
ئەوەش خراوەتە روو، کە ئەو تۆمەتبارانە جگە لەم بڕە ماددە هۆشبەرە بڕی ٥٥٠ هەزار دیناری عێراقی ساختە و بڕی ۹٠٠ دۆلاری ساختەی ئەمریکی و لەگەڵ سێ دەمانچە و شەش مۆبایل لە دەستیان گیرا.

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ