له‌ که‌رکوک پۆستێکى ئه‌منى له‌ کورد وه‌رگیرایه‌وه‌

06.11.2020
جەماوەر نیوز
دیار که‌رکوکى
به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هه‌واڵگرى ولێکۆڵینه‌وه‌کانى که‌رکوک له‌ کورد وه‌رگیرایه‌وه‌و له‌و شوێنه‌ عه‌ره‌بێک دانرا .
سه‌رچاوه‌یه‌کى ئه‌منى له‌ شارى که‌رکوک به‌ جه‌ماوه‌رنیوزى ڕاگه‌یاند عه‌مید حه‌سه‌ن کاوه‌ که‌ به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هه‌واڵگرى و لێکۆڵینه‌وه‌کانى که‌رکوک بوو له‌ پۆسته‌که‌ى لابراو و له‌ شوێنه‌که‌ى لیوا محه‌مه‌د ئیسماعیل غه‌زبان دانرا.
وتیشى ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ له‌ نه‌ته‌وه‌ى عه‌ره‌به‌ و خه‌ڵکى پارێزگاى نه‌جه‌فه‌ .
له‌ دواى 16ى ئه‌کتۆبه‌رى 2017وه‌ تاکو ئێستاکه‌ چه‌ندین پۆستى باڵا له كورد‌ وه‌رگیراوه‌ و دراوه‌ به‌ نه‌ته‌وه‌ عه‌ره‌ب و تورکمان و له‌ ئێستا به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ پێش ئه‌و ڕۆژه‌ کورد که‌مترین پۆستى له‌ شارى که‌رکوک به‌ ده‌سته‌وه‌ ماوه‌.

زۆرترین خوێندراو