ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی زیاتر له‌ موچه‌یه‌كیان هه‌بووه‌ لێیان وه‌رده‌گیرێته‌وه‌

10.01.2021
جەماوەر نیوز
هێڤیدار ئه‌حمه‌د، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، 407 ملیۆن دینار له‌ مووچه‌ی مانگانه‌ی 492 فه‌رمانبه‌ری حكومه‌ت بڕدرا.
هێڤیدار ئه‌حمه‌د له‌ پۆستێكدا له‌ په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك هاتوون و نووسیویه‌تی: مانگانە 87 ملیۆن دینار لە مووچەی خانەنشینی 103 حاکم کەمکرایەوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرده‌وه‌ ھەر فەرمانبەرێك زیاتر لە یەك مووچەی ھەبێ، ئەوا دوای ئەوەی لێدەبڕدرێت، 20% تا 49%‏ی لەجیاتی ئەو مووچانەی وەریگرتووە، مانگانە لە مووچەكەی دەبڕدرێت. واتە ئەوەی ئەوەندە ساڵە وەریگرتووە لێ دەسەنرێتەوە.
جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌: چاوەرێ بن بڕیاری زیاتر لەسەر جێبەجێکردنی یاسایی  چاکسازی ده‌ده‌رێت.

زۆرترین خوێندراو