پارتی سۆسیالیست ده‌یه‌وێت هه‌ڵبژاردنی كه‌ته‌لۆنیا بباته‌وه‌

14.02.2021
جەماوەر نیوز

هەرێمی کەتەلۆنیا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئیسپانیا ڕۆژی یەکشەممە دەنگ دەدات بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانێکی نوێ و سەرۆک وەزیران، لە کاتێکدا ئەو پارتانەی کە پشتیوانی لە سەربەخۆیی دەکەن هەوڵ دەدەن کۆنترۆڵ بگرنەوە دەست و پارتی سۆسیالیستی سەرۆک وەزیری ئیسپانیا پێدرۆ سانچێز هیوادارە بتوانێت ڕێبەرایەتی ئەو هەرێمە دەوڵەمەندە بۆ یەکەم جار لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوودا بگرێتە دەست.
سالڤادۆر ئیلا وەزیری تەندروستی ئیسپانیاوبەرپرسی هەوڵەکانی کۆنترۆڵکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنای ئەو وڵاتەتا دوو هەفتە لەمەوبەر ، نوێنەرایەتی پارتی سۆسیالیست دەکات لە هەڵبژاردنەکاندا.
ئەم هەڵبژاردنە لە چوارچێوەی رێکاری تووندی دژ بە کۆرۆنادا بەڕێوەدەچێت. شەوانە کاژێر 10:00 قەدەخەی هاتووچۆ رادەگەیێنرێت و نابێت کەس لە دەرەوە بمێنێتەوە. ئەو رێکاران وایانکردووە نزیکەی 300 هەزار کەس بە پۆستە دەنگ بدەن.

پارتی سۆسیالیست کە لە گەرمەی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنادا خزمەتی کردووە سێلڤادۆر ئییا، بەربژێری پارتی سۆسیالیست و وەزیری پێشووی تەندروستیی ئیسپانیا دەڵێت: "ئەم 10 ساڵەی رابردوو لە کەتەلۆنیا تێپەڕین، هەست دەکەین زۆرینەی خەڵکی دەیانەوێت هەموو وزەیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ئەمڕۆ خەرج بکەن. پارێزگاری لە تەندروستیی خەڵک بکەن، ئابووری ببووژێتەوە، گەرەنتی ئەوە بکرێت کەس پشتگوێ نەخرێت. هەست دەکەم خەڵک دەیانەوێت دوور لە هەستی تۆڵەسەندنەوە ئەو کارە بکەن. من ناڵێم دەبێت ئەوە لە بیر بکەین کە روویدا، بەڵام دەبێت وانە لە ئەزموونەکانی رابردوو وەرگرین."
ئەمە دوو هەفتەیە هەر رۆژەو لە 100 هەزار کەس 391 کەس لە کەتەلۆنیا تووشی کۆرۆنا دەبن. لەو 65 هەزار کەسەی کە لە ئیسپانیا بە کۆرۆنا مردوون، زیاتر لە 9 هەزاری لە کەتەلۆنیا بووە.
هەڵبژاردنی کەتەلۆنیا لە ترسی کۆرۆنا بەسەر دوو کاتی جیاوازدا دابەش کراوە. کەسانی بەتەمەن دانی بەیانی دەنگ دەدەن و گەنجەکان لە نیوەڕۆوە تاوەکو 07:00ـی ئێوارە. ئەوانەی هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایشن لەو کاژێرەی دواییدا دەنگ دەدەن.
 08:00ـی ئێوارە سندووقەکانی دەنگدان دادەخرێن و کێبەرکێی نێوان 9 پارت و هاوپەیمانێتیی کەتەلۆنیا بۆ بەدەستهێنانی 135 کورسییەکەی پەرلەمان کۆتایی دێت.


زۆرترین خوێندراو