ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
بێگه‌رد تاڵه‌بانی، وه‌زیری كشتوكاڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌ره‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی نوسیویه‌تی ئەمڕۆ ئێوارە لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا د.بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پێی راگەیاندم: لەچەند ڕۆژی داهاتوو شایستە داراییەکانی گەنمی جوتیاران دابەشدەکرێت.
دوابەدوایی پەیوەندی و هەوڵە بەردەوامەکانی نێوان هەردوولامان، لە چەند ڕۆژی داهاتووی ئەم هەفتەیە بڕی نیوەی پارەی شایستە داراییەکانی جوتیارانمان بۆ ساڵانی 2014 ,2015, 2016 بۆ هەموو ئەو جوتیارانەی کە ناویان لە لیستەکان تۆمارکراوە دابەش دەکرێت.
هەروەها لەو پەیوەندیەدا جەختکرایەوە لەسەر چڕکرنەوەی هەوڵەکان لە پێناو سەرفکردنی تەواوی ماندوو بوون و شایستە داراییەکانی جوتیارانمان لە قۆناغی داهاتوو.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052